Erbil 15°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 14:04

لیوا عەبدولخالق: هه‌ولێر و به‌غدا رێککه‌وتن له‌سه‌ر دروستکردنی 2 لیوای هاوبه‌ش بۆ ناوچه‌ کوردستانییه‌کان

کوردستان TV
100%

 نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەیی ھاوبەشی ئۆپەراسیۆنی عێراق  رایگه‌یاند، سەردانی شاندی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بەغدا، ئەنجامێكی باشی ھەبوو و لەسەر ھەموو كارەكان رێككەوتن، بەم زووانەش دوو لیوای ھاوبەش بۆ ناوچە كوردستانییەكان دروست دەكرێن.
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەیی ھاوبەشی ئۆپەراسیۆنی عێراق به‌ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ چارەكردنی ئەو كێشانەی مابوون لەبارەی بەڕێوەبردنی ناوچە كوردستانییەكان بە ھاوبەشی، سەردانی بەغدایان كرد و ئەنجامی سەردانەكە زۆر باش بوو و لەسەر ھەموو كێشەكان گەیشتنە رێككەوتن.
باسی لەوەش كردووه‌، ئێستا ژوورە ھاوبەشەكان كاری خۆیان دەكەن و زۆریش چالاكن و زانیاری ئاڵوگۆڕ دەكەن، ئەوەی مابوو دروستكردنی دوو لیوای ھاوبەش بوو، كە بە چ شێوەیەك بێت و مووچەیان چۆن دابین بكرێت، كە هەردوولا گەیشتنە رێككەوتن و بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا دەست بە مەشق و راھێنان بكەن و بەسەر ناوچەكاندا دابەش دەكرێن، كە تا پێش ھەڵبژاردنەكان ئەو پرسە یەكلا دەبێتەوە، چونكە ھەموو كارەكانیان تەواو بوونە و تەنھا مەشق و راھێنانیان ماوە ئەویش بەم نزیكانە دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.