Erbil 5°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 20:28

ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌ هۆی لافاوه‌وه‌ له‌ تورکیا گیانیان له‌ده‌ست داوەگه‌یشته‌ 40 که‌س‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه‌ له‌ناكاوه‌كان له‌ توركیا (ئافاد) بڵاوی كرده‌وه‌، به‌ هۆی ئه‌و لافاوه‌ی ناوچه‌كانی رۆژئاوای ده‌ریای ره‌شی گرتووه‌ته‌وه‌ 34 كه‌س له‌ كاستامۆنو و شه‌ش كه‌سیش له‌ سینۆپ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ بارتن بێسه‌روشوێنه‌.

ئافاد له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ تیشك خستنه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ته‌واوی دامه‌زراوه‌كان به‌ هاوكاری كارمه‌ندان به‌رده‌وامن له‌ كاره‌كانی گه‌ڕان و فریاكه‌وتن و گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییان بۆ ناوچه‌ی ئارام، نووسیوویه‌تی:

"به‌هۆی لافاوه‌وه‌ 34 هاووڵاتیمان له‌ كاستامۆنو و شه‌ش هاووڵاتیشمان له‌ سینۆپ گیانیان له‌ده‌ست داوه. نۆ هاووڵاتیشمان به‌رده‌وامن له‌ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكیی له‌ نه‌خۆشخانه‌. هه‌وڵه‌كانیش درێژه‌یان هه‌یه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه‌ی له‌ بارتن بێسه‌روشوێنه".

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌ به‌رده‌وامی كاره‌كانی گه‌ڕان و فریاكه‌وتنی تیمه‌كان كراوه‌ته‌وه‌ له‌ شارۆچكه‌ی ئایناجك له‌ پارێزگای سینۆپ و شارۆچكه‌ی بۆزكورت له‌ پارێزگای كاستامۆنو.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.