بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک رايگەیاند: بەشی لەناوبردنی تاوانەکان هەموو ئەو تاونبارانەی ئاشکرا کرد کە دەستیان هەبووە لە کوشتنی یاریزانی بەهێزی لەش جوانی ( میدیا فهیزوڵڵا ) کە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو لە لایەن چەند کەسانیەک تەقەی لیکرا وکوژرا.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک گوتی: دوای لێکۆڵینەوە لە ڕوداوی کوشتنی یاریزانی بەهێزی لەش جوانی ( میدیا فهیزوڵڵا) لێکۆڵینەوە کرا و ناوی هەموو تاوانبارەکانی دۆسیەکە دەست کەوت و سێ کەس دەستگیركران کە دانیان بە تاوانەکانیان بەکوشتنی قوربانیيەکە بە هۆکاری کۆمەڵایەتی نا.
پۆلیس دهشڵێت: یەکێك لە تاوانبارەکان لە پرسەکە ئامادە بوو بۆ ئەوەی گومانی لێ نەکرێت و دوای بردنی تاوانبارەکانیش بۆ شوێنی ڕوودانی تاوانەکە، وتەی تاوانبارەکان پشت ڕاست کراوەتەوە بە چۆنییەتی ئهنجامدانی تاوانهكهیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.