له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: پڕۆژەیەکی گرنگی کارەبا لە هەولێر کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە کە دانیشتوانی باداوە، کارێزان، حەمرین و دارەتوو سوودی لێ دەبینن.
وه‌زاره‌تی كاره‌با رایدهگهێنێت: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 12 ى 8 ى 2021 ، دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەی (دەرهێنانی 4 فیدەر لەناو وێستگەکانی باداوەی نوێ بۆ چارەسەرکردنی بارزۆری فیدەرەکانی کارێزان 2+1، حەمرین6، باشوور 7+1، باداوە 12 و دارەتوو) کرا.
راشیدهگهیهنن: پرۆژەکە لە رۆژی 22 حوزەیرانی رابردوو لە تەندرێکی ئاشکرادا بە گوژمەی (821,327,200) هەشت سەد و بیست و یەک ملیۆن و سێسەد و بیست و حەوت هەزار و دووسەد دینار بە کۆمپانیایه‌ك دراوه و بڕیارە لە ماوەی 60 رۆژدا تەواوی بکات.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.