Erbil 33°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 12:39

سلێمانی .. پۆلیسی دارستانی ماوەت هاووڵاتییەک رزگار دەکات

کوردستان TV
100%


 به‌رێوه‌به‌رایه‌ىتی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی دارستانی ماوه‌ت له‌لایه‌ن قائیمقامیه‌تی  قه‌زای ماوه‌ته‌وه‌ ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌ ، كه‌ بەهۆی کردنەوەی ئاوی بەنداوی ئێران و زۆربوونی ئاوەکە هاووڵاتییەك لە چەمی ( ئاوکورتێ ، دوئاوان ) گیری خواردووه‌ و مەترسی لەسەر ژیانی دروست بووە ، دەستبەجێ مەفرەزەیەكی پۆلیسی دارستانی ناوچه‌كه‌ گەیشتوونه‌ته‌ شوێنی دیاریکراو ، دوای هەوڵ و ماندوونێکی زۆر بە هاوکاری بنکەی بەرگری شارستانی ماوەت و دانیشتوانی گوندی ئاوکورتێ توانیان بە هانای هاووڵاتیەكە بڕۆن و ڕزگاری بکەن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.