Erbil 33°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 12:20

پۆلیسی سلێمانی: 3 تۆمەتبار بەتۆمەتی مامەڵەکردن بەدراوی ساختە دەستگیرکران

کوردستان TV
100%


لەدوو چالاكی جیاجیادا، مەفرەزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - بنکەی پۆلیسی سەراو ڕزگاری سێ تۆمەتباریان بەتۆمەتی مامەڵەكردن بەدراوی ساختەوە دەستگیركرد.
 له‌راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: رۆژی 7/8/2021، چەند خاوەن دووكانێك بنكەی پۆلیسی سەرایان ئاگادار كردەوە كە لەكاتی مامەڵەكانیاندا پارەی ساختەیان دراوەتێ، دوای وەرگرتنی بڕیاری  دادوەر، بنكەی پۆلیسی سەرا لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانی دەستپێكردو گومان خرایە سەر دوو تۆمەتبار، توانرا لەڕۆژی 11/8/2021 هەردوو تۆمەتبار (أ، ف، ح لەدایكبووی 1979)و (م، ح، م لەدایكبووی 1979) لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەراوە دەستگیربكرێن.
 راشیده‌گه‌یه‌نن: لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا دەستیشگیرا بەسەر بڕی 14 ملیۆن دیناری عێراقی ساختەدا لەگەڵ بڕێك دۆلاری ئەمریكی ساختەو ئوتۆمبێلێك كه بەتۆمەتبارەكان بووە.
 له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووه‌: لەلایەكی دیكەوە دوای كۆكردنەوەی زانیاری و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری تۆمەتبارێکیان بەناوی ( ب، ح، ف، لەدایکبووی 1999)  لەشەقامی سالمی سلێمانی (سەھۆڵەکە) دەستگیرکرد کە بڕێک دراوی بیانی ساختەی پێ بوەو بەنیاز بووە ساغی بکاتەوە.
 راشیده‌گه‌یه‌نن: لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكەدا دەستیشگیرا بەسەر ئەو دراوە ساختەیەدا كە بەتۆمەتبار بووە.
لەئێستادا هەرسێ تۆمەتبارەكە كە كوردن، بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.