Erbil 33°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 12:30

هەولێر.. ڕۆژانە چاودێری ئەو گەڕەک و شوێنانە دەکرێت کە پێویستییان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

کوردستان TV
100%


  له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: پرۆسەی نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكانی شاری هەولێر بەردەوامە و لەم چوارچێوەیەشدا  گەڕەکەكانی مامۆستایان و کوردستان نۆژەن كرانەوە و خزمەتگوزاریش گەیەندرایە شەقامی کەرکووک لە نزیک مزگەوتی رەشاد موفتی و هاوكات تیمەكانی خزمەتگوزاریش چاودێری وردی ئەو شوێنانە دەكەن كە پێویستییان بە نۆژەن كردنەوە هەیە.

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: لە چەند ڕۆژی رابردوودا تیمەكانی خزمەتگوزاریی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانی هەولێر پرۆسەیەكی فراوانیان بۆ نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكانی شاری هەولێر بەڕێوەبرد و لەم چوارچێوەیەشدا هەردوو گەڕەکی مامۆستایان و شەقامەکانی گەڕەکی کوردستان نزیک قوتابخانەی کەریم شارەزا نۆژەن كرانەوە و خزمەتگوزاریش گەیەندرایە شەقامی كەركووك لە نزیك مزگەوتی ڕەشاد موفتی.
سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێریش  رایده‌گه‌ێنێت: پرۆسەكانی نۆژەنكردنەوە و گەیاندنی خزمەتگوزاری بەردەوام دەبێ و ڕۆژانە تیمەکانیان چاودێریی وردی ئەو گەڕەک و شەقامانە دەکەن کە پێویستییان بە نۆژەنکردنەوە هەیە.


دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.