Erbil 39°C ھەینی 12 ئاب 11:48

لۆس ئه‌نجلوس لیکه‌رز به‌فه‌رمی یاریزان راسیل ویستبرۆکی به‌ میدیاکان پێشکه‌ش کرد

کوردستان TV
100%


تیپی باسكه‌ی لۆس ئه‌نجلوس لیكه‌رز به‌فه‌رمی یاریزان راسیل ویستبرۆكی به‌میدیاكان پێشكه‌ش كرد.
 له‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌كاری تیپه‌كانی به‌شدار له‌خولی باسكه‌ی پیشگه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، یانه‌ی لۆس ئه‌نجلوس لیكه‌رز یاریزان راسیل ویستبرۆكی گواسته‌وه‌ ریزه‌كانی خۆی.
 لای خۆیه‌وه‌ راسیل له‌لێدوانێكی له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌وانان رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندیكردنم به‌تیپی باسكه‌ی لۆس ئه‌نجلوس لیكه‌رز خه‌ونی منالیم بوو، بۆیه‌ هه‌ر كاتێك ئه‌و تیپه‌ یاری ئه‌نجام ده‌دا، له‌قوتابخانه‌ رام ده‌كرد له‌پێناو ئاماده‌بوون له‌یاریه‌كانی لۆس ئه‌نجلوس لیكه‌رز.
هه‌روه‌ها ناوبراو دووپاتیكرده‌وه‌ خۆشحالم له‌ئێستادا بتوانم له‌تیپی لۆس ئه‌نجلوس شانبهشانی لیبرۆن جیمس و ئه‌نتونی دیڤیس  یاری بكه‌م، له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا راسیل ئومێدی خواست نمایشێكی به‌هێز له‌گه‌ل تیپه‌ نوێیه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات.     
 

كوردستان TV

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.