له‌پێشبركێی نێوده‌وڵه‌تی ( خه‌ڵاتی وێنه‌ی مۆسكۆ)، وێنه‌ی ( سه‌لمان فه‌رمان)، كه پێشمه‌رگه‌یه‌كی برینداره له شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش،له‌لایه‌ن وێنه‌گری كورد (یونس محمد)ه‌وه گیراوه، له‌به‌شی ئیدیتۆریاڵ و ململانێ، خه‌ڵاتی زێڕینی وه‌رگرت.
شایانی باسه ئه‌م وێنه‌یه له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی بریندارانی داعشه، كه كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی شه‌ڕی داعشی له‌خۆ گرتووه.
له‌مباره‌یه‌وه، یونس محه‌مه‌د وێنه‌گری ئه‌م پڕۆژه‌یه رایگه‌یاند: كه پڕۆژه‌ی پێشمه‌رگه برینداره‌كانی شه‌ڕی داعش، باس له قاره‌مانانی داعش شكێن و ئازاره‌كانیان ده‌كات، كه ئه‌مساڵ زیاتر له ده خه‌ڵاتی جیاوازی وه‌رگرتووه له وڵاتانی( ئه‌مریكا، ئوستوڕالیا، كۆریای باشور، كڕواتیا، ئیتالیا، سویسڕا، پورتوگال، مه‌غریب، یۆنان، ئیسپانیا، جۆرجیا).
هه‌روه‌ها وتی ئه‌م پڕۆژه‌یه، تا ئێستاش به‌رده‌وامه و به‌شداری فیستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌كات و چاوه‌ڕێی سه‌ركه‌وتنی زیاتریش ده‌كه‌ین.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.