ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه، وێنه و په‌یكه‌ر و گڵكۆی سیاسه‌تمه‌داران ، نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌شێوندرێن یان ده‌سوتێدرێن بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌م كارانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ده‌ستگیر بكرێن.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 12-8-2021په‌یكه‌ری هه‌ژار موكریانی شاعیر و نووسه‌ری ناوداری كورد، له شاری مهاباد له لایه‌ن چه‌ند كه‌سی نه‌ناسراوه‌وه سووتێنرا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه، چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو له ژێر په‌یكه‌ری هه‌ژار ئاگریان كردووه‌ته‌وه و بوونه‌ته هۆی سووتانی به‌شێك له په‌یكه‌ره‌كه.
په‌یكه‌ری هه‌ژار كه له گۆڕه‌پانێكی شاری مهاباد دانرابوو له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی كورد هادی زیائه‌دینییه‌وه دروست كراوه.
ئه‌مساڵ و ساڵانی رابردووش زۆرجار سوكایه‌تی به په‌یكه‌ر و گڵكۆی كه‌سایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد له شاری مهاباد كراوه، له‌وانه؛ پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د، سه‌رۆككۆماری كوردستان، مامۆستا هه‌ژار و هێمن و محه‌ممه‌د ماملێ كه گڵكۆیان له شاری مهاباده ، تاوه‌كو ئێستا هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌و كارانه ده‌ستبه‌سه‌ر یان سزا نه‌دراوه
شایانی باسه سه‌ره‌تای ساڵی 2021 كه‌سانێكی نه‌ناسراو ره‌نگی ره‌شیان به گڵكۆی محه‌ممه‌د ماملی، هونه‌رمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی كوردیان له گردی شاعیران و هونه‌رمه‌ندانی مهاباد، كرد و گڵكۆكه‌یان شێواند ، تائێستا هیچ كه‌سێك ده‌ستگیر نه‌كراوه.
ژێده‌ر-ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.