ژمارەی ئەو دۆزانەی ڤاکسین کە لەسەر ئاستی جیهاندا بەکارهێنراو، چوار ملیار و ٥٤ ملیۆن دۆزی تێپەڕاندووە.
بە گوێرەی ماڵپەڕی"Ourworldindata.org" سەر بە زانکۆی ئۆکسفۆرد، وڵاتی چین بە بەکارهێنانی یەک ملیار و ٨١ ملیۆن دۆز لە ریزبەندی یەکەم، هیندستان بە ٥١٩ ملیۆن لە ریزبەندی دووەم، ئەمریکا بە ٣٥٢ ملیۆن و ٥٥ هەزار لە ریزبەندی سێیەم، بەڕازیل بە ١٥٥ ملیۆن و ٤٣ هەزار لە ریزبەندی چوارەم و ژاپۆن بە ١٠٥ ملیۆن لە ریزبەندی پێنجهمدا دێت.
لە ریزبەندی شەشەمدا ئەڵمانیا بە ٩٥ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار، بەریتانیا بە زیاتر لە ٨٦ ملیۆن لە ریزبەندی حەوتەم و تورکیا بە زیاتر لە ٨٠ ملیۆن دۆز لە ریزبەندی هەشتەم دێت لەسەر ئاستی جیهان لە بەرکاهێنانی ڤاکسیندا.
هاوکات لە فەرەنسا ٧٨ ملیۆن و ١٥ هەزار و لە ئیندۆنێزیا ٧٦ ملیۆن و ٩٣ هەزار دۆز ڤاکسین بەکارهێنراوە و لەدوای ئەوانیش هەریەک لە مەکیسک، ئیتاڵیا، رووسیا، ئیسپانیا و کەندا دێت.
بەپێی داتاکانی ماڵپەڕی worldometer، تاوەکو ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان گەیشتووەتە ٢٠٥ ملیۆن و ٦١ هەزار کەس کە زیاتر لە چوار ملیۆن و ٣٣١ هەزاریان گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٨٤ ملیۆن و ١٥٦ هەزاران دوای چارەسەری پزیشکیی چاکبوونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.