مەفرەزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - بنکەی پۆلیسی بەختیاری تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە سەرانەی لەخاوەن خواردنگەیەک وەرگرتبوو.
لهراگهیاندراوێكدا، بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردهوه:
پاش ئەوەی ھاوڵاتییەک کە خاوەنی خواردنگەیە سکاڵای لەسەر تۆمەتبارێک تۆمارکرد کە بەزەبری ھێز سەرانەی لێ سەندووە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکرد بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار.
راشیدهگهیهنن: دواتر و پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار (ز، ج، غ لەدایکبووی ١٩٩٩) لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی بەختیارییەوە دەستگیر بکرێت و دەستیش بەسەر دەمانچەکەیدا بگیرێت.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: تۆمەتباری ناوبراو لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
پۆلیس راشیدهگهێنێت: لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە تۆمەتباری ناوبراو لەسەر دۆسیەیەکی دیکە لەبنکەی پۆلیسی چوارچرا سکاڵای لەسەر تۆمارکراوەو داواکراو بووە.
پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە سەرانەی لە خاوەن خواردنگەیەک وەرگرتبوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.