چه‌ند جیاوازیه‌ك له‌نێوان مێشكی پیاو و ئافره‌تدا هه‌یه و لیَره‌دا به‌چه‌ند خالَیَك ده‌یخه‌ینه روو..
1- له‌ڕووی قه‌باره‌وه مێشكی ئافره‌ت بچووكتره له‌مێشكی پیاو به‌ڕێژه‌ی له %10
2- ئافره‌ت بیركردنه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی( تۆڕ )وایه فراوان و جۆراو جۆربیرده‌كاته‌وه له‌یه‌ك كاتدا .
پیاوان بیركردنه‌وه‌یان شیكردنه‌وه‌یه بۆ بابه‌ته‌كان .
3- له‌گه‌ڵ چونه ناو ته‌مه‌نه‌وه مێشكی پیاو زووتر ده‌پوكێته‌وه به‌به‌راورد به مێشكی ئافره‌ت .
4- زانیارییه‌كان له‌لایه‌ن مێشكی پیاوان زووتر و خێراتر وه‌رده‌گیرێن له‌چاو ئافره‌تان .
5- پیاوان له‌كاتی قسه كردن‌دا مه‌نتق به‌كاردێنن و ڕاسته‌وخۆ گوێ له‌وه‌ده‌گرێ ده‌گوترێ ،به‌ڵام ئافره‌تان ئاماژه و ناڕاسته‌وخۆ و سوَز به‌كاردێنن كه‌ئه‌مه‌ش یارمه‌تیيان ده‌دا ئاسانتر مانا‌و شاراوه‌یی قسه هه‌ست پێبكه‌ن .
6- مێشكی ئافره‌ت گلوكۆزی زیاتر پێویسته.
7- پیاوان خولیای زانسته شیكاری و ده‌قیقه‌كانیان هه‌یه‌و سه‌ركه‌وتوترن تیایدا وه ئافره‌تانیش له‌زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا .
8- ئافره‌تان حه‌زده‌كه‌ن بابه‌ته‌كانیان به‌هه‌موو ورده‌كاریيه‌وه له‌عه‌قڵدا خه‌زن بكه‌ن ،به‌ڵام پیاوان ته‌نها چه‌ند خاڵێكی بابه‌ته‌كان خه‌زن ده‌كه‌ن .
ئاماده‌كردن و وه‌رگێرانی /ئاره‌زو عه‌بدوڵڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.