شاری فه‌یزئاباد سەنتەری ویلایه‌تی بەدەخشان باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان هاوسنوور له‌گه‌ڵ تاجیكستان، چین و پاكستان كه‌وته ژێر كۆنترۆڵی تاڵیبان.
وه‌كیلی شورای پارێزگای بەدەخشان، حوجه‌توڵڵا هرامداند به میدیاكارانی راگه‌یاند كه چه‌كدارانی تاڵیبان نزیكه‌ی دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر هێرشیان ده‌ست پێ كردووه بۆ شاری فه‌یزئاباد.
حوجه‌توڵڵا هرامداند تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سێ جار هێرشه‌كانی چه‌كداران تێك شكێندراون و شه‌وی رابردووش، هێزه ئه‌منییه‌كان له شاره‌كه پاشه‌كشه‌یان كردووه.
ناوبراو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سەنتەری ویلایه‌ته‌كه به‌ته‌واوی كه‌وتووه‌ته ژێر كۆنترۆڵی تاڵیبان.
له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه دوێنێ سەنتەری ویلایه‌تی بەغلان باكووری ئه‌فغانستان و سەنتەری ویلایه‌تی فەراهـ رۆژئاوای ئه‌فغانستان، كه‌وته ژێر ده‌ستی تاڵیبان.
هێشتا سەنتەری 25 له 34 لە ویلایه‌ته‌كانی ئه‌فغانستان له‌ژێر كۆنترۆڵی حكوومه‌تی کابول-دایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.