ئێوارەی دوێنێ سێشهمه 10-8-2021، لەسەر شەقامی (120) مەتری لەشاری هەولێر ئۆتۆمبێلێك لەگەنجێك دەدات و بەهۆیەوە گەنجەكە كیان لەدەست دەدات،گوتهبێژی هاتووچۆش رایدهگهێنێت: شوفێرەكە بێ تاوان دەرچووە.
فازل حاجی گوتەبێژی بهرێوهبهرایهتی هاتووچۆی ههولێر رایدهگهێنێت: پەڕینەوەی پیادەكان لەسەرشەقامی خێرای (120) مەتری و (150) مەتری قەدەغەیەو كارێكی مەترسیدارە.
راشیدهگهێنێت: خوانە خواستە ئەگەر یەكێك لەو شەقامانە بپەڕێتەوەو تووشی ڕووداوی شێلان بێتەوە، ئەوە بەخۆی بەلایەنی خەتابار دادەنرێت.
دهشڵێت: لەسەر شەقامی (120) مەتری لەنزیك مەفرەقی بەحركە ئۆتۆمبێلێكی تایبەت گەنجێكی شێلا، بەداخەوە گەنجەكە دەستبەجێ گیانی لەدەستدا، شوفێرەكەش بێتاوان دانرا لەڕووداوەكە، لە كۆتاییدا فازڵ حاجی گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایدهگهێنێت: تكایە پەیڕەوی یاساكان بكەن بۆ سەلامەتی خۆتان.
هاتووچۆی ههولێر: پەڕینەوە لە شەقامەکانی 120 و 150 مەتری قەدەغەیە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.