Erbil 23°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 05:07

ئێران هەناردەکردنی گاز بۆ عێراق کەمدەکاتەوە

کوردستان TV
100%

حکوومەتی عێراق رایگەیاند، ئێران هەناردەکردنی گازی بۆ عێراق کەمکردووەتەوە و بەوهۆیەوە نزیکەی دوو هەزار و 600 مێگاوات لە توانای بەرهەمهێنانی کارەبای نیشتمانیی کەمیکردووە.

وەزارەتی کارەبای عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "رۆژی سێشەممە بڕی گازی هەناردەکراو لە ئێرانەوە بۆ ناوچەی ناوەڕاست لە 30 ملیۆنەوە بۆ 20 ملیۆن مەتر سێجای رۆژانە کەمیکردووە، هەروەها گازی هەناردەکراو بۆ وێستگەکانی ناوچەی باشوور لە 17 ملیۆنەوە بۆ پێنج ملیۆن مەتر سێجای رۆژانە کەمیکردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە کەمبوونەوەکە بووەتە هۆی کەمبوونەوەی کارەبای نیشتمانی بەبڕی نزیکەی دوو هەزار و 600 مێگاوات.

وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەهۆکارەکانی کەمبوونەوەی غازی هاوردەکراو لە ئێرانەوە بۆ عێراق نەدراوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.