Erbil 23°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:47

 یەکەم کاروانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق کشایەوە

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا رەسول لایەنی بەرپرسیاری لە دیاریکردنی ژمارەی ئەو راوێژکارە سەربازییە بیانییانەی کە لە عێراقدا دەمێننەوە ئاشکرا کرد و ئاماژە بەوەشکرد کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق پاراستنی ئاسایشی ئەو راوێژکارە بیانیانەی کە لە وڵاتەکەیدا دەمێننەوە، دەگرنە ئەستۆ.

لیوا یەحیا رەسول لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق رایگەیاند، یەکەم کاروانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بۆ دەرەوەی عێراق کشانەوە و چوونە بنکەی بۆلی لە کوێت.

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق راشیگەیاند، پرۆسەی کشانەوەی هێزەکان لە رۆژانی دهاتوودا بەردەوام دەبێت تاوەکو کۆتایی دێت بەبوونی سەرجەم هێزە شەڕکەرەکان لە عێراقدا.

بەگوتەی یەحیا رەسول، تەنها راوێژکارانی سەربازیی لەنێو بنکە سەربازییەکان دەمێننەوە و روونیشکردەوە کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق پاراستنی ئاسایشی ئەو هێزانە دەگرنە ئەستۆ.

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق جەختی لەوەشکردەوە کە ژمارەی راوێژکارەکان لەلایەن فەرماندەیی سەربازیی دیاریی دەکات ئەمەش لەسەر بنەمای پێویستی یان ئەو لیژنەیە هونەرییەی کە لە چوارچێوەی دەرەنجامەکانی گفتوگۆی ستراتیژی لەسەری رێکدەکەون.

رۆژی 26ی تەمووزی رابردوو، سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە کۆشکی سپی پێشوازیی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی کرد.

بەر لە سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ ئەمریکا، گەڕی چوارەم و کۆتایی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا لە واشنتۆن بەڕێوەچوو کە ناوەڕۆکی گفتوگۆکان پەیوەست بوون بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.

عێراق و ئەمریکا گفتوگۆی ستراتیژی نێوانیاندا رێککەوتوون لەسەر کشانەوەی سەرجەم هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە عێراق تاوەکو کۆتایی ساڵی 2021.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.