به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دهۆك له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، پۆلیسی سێمێل ئاگاداركرانه‌وه به بوونی ڕووداوێكی كوشتن، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌ش ده‌ست به‌جێ تیمه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه.
پۆلیسی دهۆك له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه: ڕووداوه‌كه له گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی سه‌نته‌ری قه‌زای سێمێل ڕوویداوه وقوربانییهكه پیاوێكه و ناسنامه‌ی بۆ پۆلیس ئاشكرا بووه.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: ته‌رمی قوربانییه‌كه بۆ پزیشكی دادی گوازراوه‌ته‌وه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیش بۆ بكوژه‌كه به پێی مادده‌ی 406 له یاسای سزادانی عێراقی ده‌رچووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.