Erbil 21°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:25

ڕوونکرنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کارەبا له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند:لە هەندێ پەیجی سۆشیاڵ میدیا بە مەبەستی بەلارێدا بردنی رای گشتی و بەدەستهێنانی هەندێ لایک، لێدوانێکی وەزیری کارەبایان بە پێچەوانەوە بڵاو کردووەتەوە.

لەکاتێکدا وەزیری کارەبا لە لێدوانەکەیدا دەڵێت: دۆخی هاووڵاتیانمان لە بەرچاو گرتووە و کارەبای کەسمان بەهۆی کەڵەکەبوونی قەرزەکانەوە نەبڕیوە. هەواڵی ئەم پەیجانە دوورە لە راستییەوە و هیچ بنەمایەکی نییە، دەقی قسەکانی وەزیری کارەبا لە پەیجی وەزارەت بڵاو کراوەتەوە.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن و هاووڵێتیان دەکەین بۆ راستی و دروستی بابەت و لێداونەکانی تایبەت بە بەڕێز وەزیر و بەڕێوەبەرانی وەزارەتی کارەبا تەنیا سەردانی پەیجەکانمان بکەن کە گوزارشت لە ڕای فەرمیی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەکەن. وەزارەتی کارەبا، وەزارەتێکی خزمەتگوزارییە و ئامانجی گەیاندنی خزمەتگوزارییە بە هاووڵاتییان.

بە لارێدا بردنی رای گشتی و بڵاوکردنەوەی هەواڵی بێ بنەما خزمەتی هیچ لایەنێک ناکات و لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی هەر هەواڵێکی چەواشەکارانە، بە مافی خۆمان دەزانین لە رێگەی یاساوە رێوشوێن بگرینە بەر.

داواش لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکەن پیشەیانە لەگەڵ لێدوان و بابەتەکان مامەڵە بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.