Erbil 4°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 00:16

شه‌ڕ و پێکدادان له‌نێوان تاڵیبان و جه‌یشول عه‌دل رووی دا

کوردستان TV
100%

بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كرێت له‌ ئاكامی شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان تاڵیبان و جه‌یشول عه‌دل كه‌ له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران چالاكییه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات، عومەیر نارویی كه‌ به‌رپرسێكی باڵای جه‌یشول عه‌دله‌ كوژراوه‌.

ئاژانسی هه‌واڵیی نیمچه‌ فه‌رمی ئێران Tasnim بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ عومەیر نارویی كه‌ برای رێبەری رێكخراوی جه‌یشول عه‌دل، سه‌ڵاحه‌ددین فاروقی-یه‌ له‌ ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه‌ كوژراوه‌.

بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یش ده‌كرێت له‌ كاتی كۆبوونه‌وه‌ی عومەیر نارویی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی تاڵیبان كه‌ به‌مه‌به‌ستی رزگاركردنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی جه‌یشول عه‌دل كه‌ پێنج مانگ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه‌ رفێندرابوون، پێكدادان له‌نێوان تاڵیبان و جه‌یشول عه‌دل روویداوه‌ و له‌ ئاكامی پێكدادانه‌كه‌دا، عومیەر نارویی كوژراوه‌.

له‌ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كه‌دا جگه‌ له‌ عومەیر نارویی و ئه‌ندامێكی دیكه‌ی جه‌یشول عه‌دل به‌ ناوی تاهیر شاهوزی، پێنج ئه‌ندامی تاڵیبانیش كوژراون. له‌ دوای پێكدادانه‌كه‌یش چه‌كدارانی جه‌یشول عه‌دل دوو ئه‌ندامی تاڵیبانیان به‌ بارمته‌ گرتووە.

جه‌یشول عه‌دل له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ به‌ رێكخراوێكی تیرۆریستی له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێت. له‌ ته‌مووزی 2019ه‌یشه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ خراوه‌ته‌ لیستی "رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كانی جیهان".

دوای ئه‌وه‌ی سه‌رده‌سته‌ی رێكخراوی "جوندوڵڵا"، عه‌بدولمه‌لیك ریگی له‌ ساڵی 2012 له‌سێداره‌ درا، رێکخراوی جه‌یشول عه‌دل له‌لایه‌ن سه‌ڵاحه‌ددین فاروقی-یه‌وه‌ دامه‌زرێندرا.

ئه‌م رێكخراوه‌ كه‌ له‌ 2013ه‌وه‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات "داكۆكی له‌ مافه‌كانی گه‌لی به‌لوچی سوننه‌مه‌زهه‌ب له‌ ئێران ده‌كات" و له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران له‌ نزیك سنووری ئێران لەگەڵ پاكستان چالاكییه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.