Erbil 21°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:21

کۆمیسیۆن: ئەرکی لیژنەی باڵای ھەڵبژاردنەکان دابینکردنی ئاسایشە لە گواستنەوەی چاودێرانی نێودەوڵەتی 

کوردستان TV
100%

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، میکانیزمی گواستنەوەی شاندی چاودێرانی نێودەوڵەتیی لە میانی چاودێرێکردنی پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکاندا راگەیاند.

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، جومانە غەلای لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەرکی لیژنەی باڵای ئەمنیی ھەڵبژاردنەکان، دابینکردنی ئاسایشە لە گواستنەوەی چاودێرانی نێودەوڵەتی و گەیاندنیان بە ناوەندەکانی دەنگدان.

جومانە غەلای روونیشیکردەوە کە بڵاوکردنەوەی شاندی چاودێرانی نێودەوڵەتیی بە ھەماھەنگیی لەگەڵ کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان دەبێت ئەوەیش لە میانی دانانی نەخشەیەک بۆ روونکردنەوەی ژمارەیەک بنکە و ناوەندی دەنگدان بۆیان تا خۆیان بڕیار بدەن سەردانی کام بنکە و ناوەند دەکەن کە دەیانەوێت تیایدا چاودێری پڕۆسەی دەنگدان بکەن.

پێشتر راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ھەڵبژاردنەکان، عەبد حوسێن ھینداوی پلانێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی لەبارەی چاودێرانی نێودەوڵەتیی بۆ چاودێرییکردنی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە ئاشکراکردبوو.

عەبد حوسێن ھینداوی رایگەیاندبوو کە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی بڕیاریداوە سەبارەت بە ناردنی چاودێرانی نێودەوڵەتیی بۆ چاودێرییکردنی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە لە عێراق و ئاماژەی بەوەیشدابوو کە ئەنجوومەنی ناوبراو، چۆنیەتی میکانیزمی جێبەجێکردنی بڕیارەکە، ھەڵدەسەنگێنێت.

چاوەڕوان دەکرێت ھەڵبژاردنەکانی پێشوختە لە عێراق لە 10ی تشرینی یەکەمی داھاتوو ئەنجام بدرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.