Erbil 4°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 00:13

ساڵێک به‌سه‌ر کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند سابیر کوردستانی تێپه‌ڕ ده‌بێت

کوردستان TV
100%

له‌ 10ی ئابی ساڵی 2020 دا سابیر كوردستانی به‌هۆی تووشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد، ئه‌مڕۆ ساڵێك به‌سه‌ر مردنی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌دا تێده‌په‌ڕێت.

هونه‌رمه‌ند سابیر كوردستانی، ساڵی 1955 له‌ شاری كه‌ركوك له‌دایكبووه‌، له‌ ته‌مه‌نی منداڵیدا به‌هۆی به‌كارهێنانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ‌هه‌ڵه‌وه چاوه‌كانی له‌ده‌ستداوه‌، ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوه‌ و خاوه‌نی سێ كچ و كوڕێكه‌.

له‌ ساڵی 1970 بۆ جاری یه‌كه‌م له‌ قوتابخانه‌ی ئیمام قاسم له‌ شاری كه‌ركوك له‌ یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان گۆرانی وتووه‌، هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ش توانی خۆی وه‌كو گۆرانیبێژێك بناسێنێت، له‌ ساڵی 1971 یه‌كه‌م گۆرانی له‌ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوك تۆماركرد، له‌ ساڵی 1972 گۆرانییه‌كی له‌ ئێزگه‌ی ده‌نگی كوردی له‌ به‌غدا تۆمار كرد.

سابیر كوردستانی خاوه‌ن ده‌یان گۆرانییه‌ كه زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانی رووداوێكی راستی له‌ پشته‌وه‌یه‌، به‌ تایبه‌تیی ئه‌و گۆرانییانه‌ی كه‌ خۆی تێكسته‌كانی نوسیوون‌.

كوردستانی له‌ 28ی حوزه‌یرانی ساڵی 2020دا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، له‌ شه‌وی 10ی ئابی هه‌مان ساڵدا كۆچی دوایی كردووه‌.

ئا- كامران

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.