Erbil 21°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:38

مانۆڕی سەربازیی هاوبەشی سوپای چین و رووسیا دەستیپێکرد

کوردستان TV
100%

لە ناوچەی ئۆتۆنۆمی نینگکسیا هوی باکووری چین، مانۆڕی سەربازیی هاوبەشی سوپای چین و رووسیا دەستی پێ کرد.

بەپێی ئاژانسی هەواڵیی چین "شینخوا"، ئامانج لە مانۆڕەکە بەهێزکردنی توانای ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

ئەوەی مایەی سەرنجە مانۆڕەکە هاوکاتە لەگەڵ کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان کە چین نیگەرانە لە کاریگەربوونی توندوتیژی و ناسەقامگیری ئەفغانستان لەسەر ناوچەکانی سنووریی وڵاتەکەی.

بەرپرسانی سەربازیی چین، ئاماژە بەوە دەکەن کە ئامانج لە مانۆڕەکە بەرقەرارکردنی ئاشتیی و سەقامگیری هەرێمیی و نێودەوڵەتییە و ئەنجامدانی گرنگە بۆ پەرەپێدانی متمانە، هاریکاری پرگماتیکی و هەماهەنگیی بەرامبەری لەنێوان وڵاتەکاندا لە چوارچێوەی هاوبەشی ستراتیجیی گشتگیریی چین-رووسیا لە سەردەمی نوێدا.

هەرێمی ئۆتۆنۆمی سینجان ئویگور باکووری خۆرئاوای چین، رێڕەوێکی سنووریی بەرتەسکی لەگەڵ ئەفغانستاندا هەیە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.