Erbil 21°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:32

وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە ئێران

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن بە یاوەری شاندێک گەیشتە تاران پایتەختی ئێران.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەمڕۆ سێشەممە، فوئاد حوسێن بە یاوەری شاندێک گەیشتووەتە تاران پایتەختی ئێران کە لە میانیدا لەگەڵ سەرکۆماری ئەو وڵاتە، ئیبراھیم رەئیسی و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی ئێران کۆدەبێتەوە.

ئەحمەد سەحاف باسی لەوەشکردووە کە وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن لە میانی کۆبوونەوەکانیدا، ژمارەیەک پرسی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران تاوتوێ دەکات لەوانە؛ پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و رەوشی ئەمنی لە ناوچەکە، ھەروەھا بانگھێشتنامەیەکی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی پێشکەش بە سەرکۆماری ئێران، ئیبراھیم رەئیسی دەکات بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لووتکەی سەرکردەکانی وڵاتانی دراوسێی عێراق کە چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتایی ئەم مانگەدا لە بەغدا ببەسترێت.

راشیگەیاندووە کە ھەریەک لە راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی، قاسم ئەعرەجی و بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیران، رائید جوحی و سەرۆکی فەرمانگەی وڵاتانی دراوسێ سەربە وەزارەتی ناوخۆ، ئێحسان عەوادی یاوەری فوئاد حوسێن دەکەن لە سەردانەکەی بۆ ئێران.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.