Erbil 22°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:23

جەنگاوەرە دێرینەکانی ئەمریکا داوا دەکەن ئەو ئەفغانستانیانەی ژیانیان لە مەترسیدایە بهێنرێن بۆ وڵاتەکەیان

کوردستان TV
100%

لە ئەمریکا 16 دامەزراوە کە نوێنەرایەتی زیاتر لە سێ ملیۆن جەنگاوەری دێرین دەکەن، نامەیەکیان ئاراستەی حکوومەتەکەی جۆ بایدن کرد و داوایان لێ کرد ئەو هاووڵاتییە ئەفغانستانیانەی کە هاوکاری ئەمریکایان کردووە و بەو هۆیەوە کەوتوونەتە مەترسییەوە، هەرچی زووە لەگەڵ خانەوادەکانیاندا بهێنرێن بۆ ئەمریکا.

لە نامەکەدا داواکراوە، هەرچی زووە ئەو 20 هەزار ئەفغانستانیەی ماوەیەکی زۆرە لە نۆرەی داواکاری ڤیزەی تایبەتی کۆچ سەرەیان گرتووە بهێنرێنە ئەمریکا، لە خاکی ئەمریکادا کارەکانیان بۆ بکرێت و ئەگەر سێیەم وڵاتیش بەکاربهێنن ئەوا وڵاتێک هەڵبژێرن کە لایەنی رێککەوتنی پەنابەر بێت و وڵاتێک بێت لەڕووی مافەکانی مرۆڤەوە پێشکەوتووبێت.

بانگەوازی جەنگاوەران هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی پاراستنی هاوپەیمان کە ئامانج لێی بردنی 750 هاووڵاتی ئەفغانستانە بۆ ئەمریکا لەگەڵ خانەوادەکانیاندا کە لە ئەفغانستان لەگەڵ حکوومەتی ئەمریکا کاریان کردووە.

لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا لە 30ی تەمووزدا، هاووڵاتییە ئەفغانستانیەکان برانە بنکەی سەربازیی فۆرت لی لە ویلایەتی ڤێرجینیا و لەوێ لە چاوەڕوانیدان بۆ تەواوکردنی کارەکانی ڤیزە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.