وتەبێژى دامەزراوەى وەبەرهێنانى كارەباى ئێران رایگەیاند: هەناردەكردنى كارەبایان بۆ عێراق هەڵپەساردووە و لەم هەفتەیەشدا تەنها 13 مێگاوات كارەبایان بۆ ئەفغانستان ناردووە.
ئهمرۆ دووشهممه مستەفا رەجەبی مەشهەدی، وتەبێژی دامەزراوەی وەبەرهێنانی كارەبای ئێران، لە لێدوانێكیدا بۆ تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران، رایگەیاند: بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە وەرزی هاویندا و كێشەكانی دابینكردنی كارەبا، هەناردەكردنی كارەبایان بۆ عێراق راگرتووە.
مەشهەدى، گوتیشی: كە سەرەڕاى ئەوەى گرێبەستى دابینكردنى (100) مێگاوات كارەبایان لەگەڵ ئەفغانستاندا هەیە، بەڵام ئەو بڕەیان بۆ (13) مێگاوات كەمكردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.