سەرۆکی رێکخراوی دوبز بۆ ژینگە پارێزی رایگهیاند: لەدوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر ژینگەی کەرکووک لەمەترسیەکی گەورەدایە.
هەڵۆ غازی سەرۆکی رێکخراوی دوبز بۆ ژینگە پارێزی لەشاری کەرکووک بەیاوەری ژمارەیەک لە ژینگە پارێزان، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەردانی پەرلەمانی کوردستانمان کرد لەم چوارچێوەیەدا کۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمان و فراکسیۆنەکان ئەنجامدا، تیایدا داوای ئەوەمان کرد کە ژینگەی کەرکووک لەمەترسیەکی گەورەدایە لەدوای رووداوەکانی شازدەی ئۆکتۆبەر بەتەواوی ڕووە پیسبوون چووە.
هەڵۆ غازی راشیگهیاند: حکومەتی ناوەند بایەخ نادات بەخاوێنی ژینگەی ئەم شارە کە بووهتە هۆکارێک بۆ چەندین نەخۆشی جیاجیا بۆ دانیشتوان و پێکهاتەکانی نیشتەجێ شاری کەرکوک. بۆیە لێرەوە سوپاسی پەرلەمانی کوردستان دەکەین کە بەهەموو شێوەیەک پاڵپشتی و هەماهەنگیان راگەیاند بۆ هاوکاری کردنمان لەبواری پاک راگرتنی ژینگەی شاری کەرکووک.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.