Erbil 31°C شەممە 21 ئەیلوول 17:58

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ بانگهێشتی شای سعوودیه‌ بۆ عێراق ده‌کات

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن بانگھێشتنامەیەکی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی، مستەفا کازمی گەیاندە شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لووتکەی سەرکردەکانی وڵاتانی دراوسێی عێراق.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە فوئاد حوسێن لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ریاز لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سعوودیە، فەیسەڵ بن فەرحان کۆبووەتەوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا، سەبارەت بە چۆنیەتی پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و سعوودیە، گفتوگۆکراوە، ھەروەھا جەختکراوەتەوە لەسەر ئەوەی کە پێویستە ھەوڵەکان چڕتر بکرێنەوە بە ئامانجی چارەسەرکردنی قەیرانەکان لە ناوچەکە.

راشیگەیاندووە کە وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن بانگھێشتنامەیەکی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی، مستەفا کازمی لە رێگای وەزیری دەرەوەی سعوودیە، فەیسەڵ بن فەرحان گەیاندووەتە شای ئەو وڵاتە، سەلمان بن عەبدولعەزیز بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لووتکەی سەرکردەکانی وڵاتانی دراوسێی عێراق کە چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتایی ئەم مانگەدا لە بەغدا ببەسترێت.

پێشتر وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن دوو بانگھێشتنامەی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی، مستەفا کازمی گەیاندبووە هەریەک لە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و میری کوێت، نەواف ئەحمەد سەباح بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لووتکەی سەرکردەکانی وڵاتانی دراوسێی عێراق.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.