سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ كۆچی دوایی فایەق تۆفیق بریکاری پێشووتری وەزارەتی ناوخۆ پرسه‌نامه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه.
به‌داخه‌وه هه‌واڵى كۆچى دواییى كادیرى تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه‌ى دێرینى كوردستان خوالێخۆشبوو فایه‌ق تۆفیق ـ م پێگه‌یشت، پرسه و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان ده‌كه‌م و هاوسۆز و هاوخه‌میانم.
له خواى مه‌زن داواكارم گیانى خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى و دڵنه‌وایى و سه‌بوورى به خانه‌واده و كه‌سوكار و دۆست و هاوڕێیانى ببه‌خشێت. ماوه‌یه‌ك له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ خوالێخۆشبوو فایه‌ق تۆفیق پێكه‌وه كارمان كردوو و ساڵانێكى زۆریش له بوارى حكوومیدا خزمه‌تى كردووه.
ئه‌و هه‌میشه وه‌ك كادیرێكى لێهاتووى دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ر، له‌خۆبوردووانه كار و ئه‌ركه‌كانى جێبه‌جێ كردووه و ته‌مه‌نێكى زۆرى له خزمه‌تى گه‌ل و وڵاته‌كه‌یدا به‌سه‌ر برد.
گیانى شاد و یادى هه‌میشه به خێر بێت.
نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2021/8/7
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.