Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 06:00

بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی دەرمان: له‌خۆمانه‌وه‌ ده‌ستمان به‌چاکسازی کردووه‌ و تا ئێستاکه‌ 52 کۆمپانیا سزادراون

کوردستان TV
100%

 

 

د. شێروان سادق، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی دەرمانی هه‌رێمی كوردستان، رایده‌گه‌ێنێت: لە سەرەتای پڕۆسەی چاکسازی لە دەرمان، لە بەڕێوەبەرایەتی خۆمانەوە دەستپێکردووە و ھەر فەرمانبەرێک لە کەرتی دەرمان کار بکات، نابێ لە کۆنترۆڵی دەرمان فەرمانبەر بێت، واتە لە خۆمانەوە دەستمان بە چاکسازی کردووە، ھەموو رێککاریش دەگرینەبەر بۆ رێگریکردن لە ھێنانی دەرمانی قاچاخ و ماوە بەسەرچوو.

بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی جۆری دەرمان، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 2021 تا ئێستا، 52 کۆمپانیای دەرمان سزادراون.

بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی جۆری دەرمان، راشیده‌گه‌ێنێت: رێ و شوێنی توند بەرانبەر بەو کەس و کۆمپانیایانە گیراوەتەبەر، کە دەرمان ھاوردەی ھەرێمی کوردستان دەکەن، ئێمە لیستی ئەو وڵاتانەمان داوەتە کۆمپانیاکان ئەوانەی کوالێتییان باشە، واتە نابێ لە ھەموو وڵاتێک و کۆمپانیایەکەوە ھاوردەی ھەرێمی کوردستان بکرێن.

 ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: لە رێگەی دانانی نرخ، ھەموو بازاڕی دەرمان کۆنترۆڵ دەکرێ و، ئەو دەرمانانەی سپیکەریان لەسەر نەبێ، پێویستە ھاووڵاتیان نەیکڕن، چونکە سەرچاوەیان  دیارنییە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.