سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7-8 2021 عومه‌ر ڕه‌زا، هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی ناسراوی كوردستان به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له ته‌مه‌نی 78 ساڵی له‌شاری سلێمانی دوایی كرد.
عومه‌ر ڕه‌زا له‌ساڵی 1942 له گه‌ڕه‌كی چوارباخ له دایك بووه و خزمه‌تێكی به‌رچاوی به ھونه‌ری كوردی كردووه‌وه، یه‌كێك له‌و گۆرانییانه‌ی كه ناوبانگێكی زۆر په‌یداكردووه، به ناوی (هاتم هاتم) بووه.
له ساڵی 1958 یه‌كه‌م گۆرانی له رادیۆی به‌غدا تۆمار كردوه به‌ناوی (هاتم هاتم) خاوه‌نی 11 گۆرانی بوو.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.