دره‌نگانی شه‌وی رابردوو ، گرووپێک لە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە نزیک گوندی کەندار لە سەر رێی مەخموور بازگەیەک دادەنێن و 11 كه‌س ده‌ڕفێنن.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی كه ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه، له نێو ئه‌و ژماره‌یه‌ی كه ده‌ستگیر كرابوون، داعش 5 كه‌سیانی ئازاد كردووه و شه‌ش كه‌سی دیكه‌یان لای خۆیانی هێشتووه‌ته‌وه.
هەروەها هه‌ر به پێی زانیارییه‌كان، چه‌كدارانی داعش ته‌قه‌یان له ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كردووه له‌و كاته‌ی لهبازگهكهدا نه‌وه‌ستاون و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س بریندارده‌بن و له ئێستادا له نه‌خۆشخانه‌ی مه‌خمورن بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی .
هه‌ر به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتوه، له نێو ئه‌و ده‌ست گیر كراوانه‌ی كه لای داعشن 2 كه‌سیان كوردن و دووانی دیكه‌شیان عه‌ره‌بن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.