لە ئاکامی هێرشێکی چەکداریی بۆ سەر خاڵێکی سەربازیی لە پارێزگای کەرکووک، سەربازێک کوژرا.
ئەفسەرێک لە پۆلیسی پارێزگای کەرکووک بە پلەی ملازمی یەک راگەیاند، ژمارەیەک چەکدار کە گومان دەکرێت سەربە تیرۆریستانی داعش بن، ئێوارەی رۆژی هەینی بە چەکی سووک و مامناوەند هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی سەربازیی لە قەزای داقوق باشووری رۆژئاوی کەرکووک.
ئەفسەرەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، راشیگەیاند، لە ئاکامی هێرشەکەدا سەربازێک کوژراوە.
تاوەکو ئێستا دەسەڵاتدارانی عێراق هیچ راگەیەندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە و هیچ لایەنێکیش بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو هێرشە رانەگەیاندووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.