Erbil 22°C شەممە 21 ئەیلوول 00:50

حکوومەتی عێراق تا کاتێکی نادیار سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ بێلاڕووس راگرت

کوردستان TV
100%

بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنیی عێراق رۆژی هەینی 6ی ئابی 2021 بڵاویکردووەتەوە، لەسەر راسپاردەی حکوومەتی عێراق بڕیاردراوە بە راگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان لە عێراقەوە بۆ بێلاڕووس تا کاتێکی نادیار.

ئەوەش ھاتووە کە بڕیارەکە سەرجەم کۆمپانیاکانی گواستنەوەی ئاسمانیی لە عێراق و سەرجەم ئەو کۆمپانیایانەی کە لە وڵاتەکەدا کار دەکەن، دەگرێتەوە.

ئاماژە بەوەشدراوە کە تەنھا رێگە بەو گەشتانە دەدرێت کە ھاووڵاتییانی عێراق لە بێلاڕووسه‌وه‌ دەگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکە بەو مەرجەی فڕۆکەکان بەبێ ھیچ گەشتیارێک بچنە ئەو وڵاتە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.