Erbil 22°C شەممە 21 ئەیلوول 00:35

پۆلیسی نەینەوا تیرۆرستێکی داعش دەستگیر دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هێزەکانی هاوبەش که له بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زومماڕ ی سەر به سەرکردایەتی پۆلیسی نەینەوا و بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و دژه تیرۆری نەینەوا پێکهاتبوون، به پێی زانیاری ووردی هەواڵگری تووانیان تیرۆرست ( ج ص ح م) دەستگیر بکەن که لە سەردەمی داعش پلەی جەنگاوەر بوو.

بەڕێوەبەری گشتی دەزگای دژە تیرۆری موسڵ بە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی گوتوە ئەو تیرۆرستە داعشە لە ئێستادا پلەی بەرپرسی چالاکی دەرەوەی موسڵی پێ سپێردرابوو ، لەسەردەمی داعشیش چەندین هاووڵاتی بێ تاوانی کوشتوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ له شارۆچکەی زومماڕ باکووری ڕۆژئاوای موسڵ تیرۆرستی ناوبراو دەستگیرکرا.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە/ فەرمان عەلی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.