له راگه‌یاندراوێكدا، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڵاویكرده‌وه: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ساڵانه زیاتر له 311 ملیار دینار، بۆ دابینكردنی ئاوی خاوێن خه‌رج ده‌كات.
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌ێنێت: حكومه‌ت مانگانه زیاتر له 70 حه‌فتا ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو بۆ هاووڵاتییان دابین ده‌كات.
ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی راشیده‌گه‌ێنێت: به‌هۆی به‌فیڕۆدانی ئاوی خاوێن، ڕۆژانه نزیكه‌ی 240 ملیۆن دینار و ساڵانه نزیكه‌ی 90 ملیار دینار به‌هه‌ده‌ر ده‌درێت.
له كۆتاییدا وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایده‌گه‌ێنێت: حكومه‌تی هه‌رێم، بڕی دوو ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی و گرفتی كه‌مئاوی ته‌رخان كردووه.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.