لە راگەیاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه: پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌مه 1 ى 8 ى 2021 ، دوای بەدواداچوون بۆ دووبارە بوونەوەی دیاردەی دزینی ماتۆڕسکیلی هاووڵاتییان، تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە، لەکاتی هەوڵی دەستگیرکردنیدا، تەقەی لە پۆلیسی هاتووچۆ کردووە وکارمەندێکی بەڕێوەبه‌رایه‌تیه‌كه‌مانی بریندار کردووە.
راشیده‌گه‌یه‌نن: کاتژمێر نزیک 11ی پیشنیوەڕۆی ئەمڕۆ توانرا تۆمەتبارەکە دەستنیشان بکرێت وهەوڵی دەستگیرکردنی درا، بەلام تۆمەتبارەکە ڕووبەڕووی کارمەندەکان بویەوە، بەدەمانچە تەقەی کرد لە دەرەنجامیش کارمەندێکی هاتووچۆی بریندار کرد.
هاتووچۆی هه‌ولێر ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: بەر لەڕاکردنی تۆمەتبارەکە توانرا دەستگیر بکرێت بەهاوکاری ئاسایشی هەولێر و لە ئێستادا لەژێر لێکۆلینەوە دایە.
له كۆتاییدا هاتووچۆی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت: داوا لەو هاولاتیانەش دەکەین کە لەماوەی ڕابردوو ماتۆرسکیلیان لێدزراوە ، لەو شوێنە سەردانی ئاسایش بکەن بۆتۆمارکردنی سکاڵا لەدژی تۆمەتبارەکە.
هاتووچۆی هه‌ولێر: کەسێک بەتۆمەتی دزیکردن ده‌ستگیرکرا
ئه‌و كه‌سانه‌ی ماتۆڕسكیلیشیان لێدزراوه ده‌توانن سكاڵا تۆماربكه‌ن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.