نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی ئه‌نفالكردنی بارزانیان، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایده‌گه‌ێنێت: له یادى سى و هه‌شت ساڵه‌ى ئه‌نفالكردنى بارزانییاندا، سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ گیانى پاكى هه‌شت هه‌زار مرۆڤى بێتاوانى كوردستان داده‌نوێنین كه له به‌ره‌به‌یانى 1983/7/31ـه‌وه بۆ ماوه‌ى ده ڕۆژ له ئۆردوگا زۆره‌ملێكانى هه‌ولێر له هه‌ڵمه‌تێكى ڕه‌شبگیریدا به زه‌برى چه‌ك له‌نێو ماڵ و منداڵ و خێزانه‌كانیان ده‌ستگیر كران و ئیتر هه‌رگیز و تاهه‌تایه نه‌گه‌ڕانه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، رایده‌گه‌ێنێت: جینۆسایدكردنى بارزانی‌یان به ته‌نیا ڕاپێچكردنى پیاوان بۆ بیابانه تاریك و سامناكه‌كانى مه‌رگ نه‌بوو، دواى ئه‌وه‌ش ژنان، كچان، خوشكان و دایكانى بارزانى ده‌بوایه به‌ره‌وڕووى چاره‌نووسى سه‌خت و نادیارى ژیان ببنه‌وه و بۆ هه‌زاران منداڵى بێ باوك، ببنه باوك و باپیره و برا و ڕه‌نجێكى گه‌وره بۆ دابینكردنى بژێوى ژیان و به‌خێوكردن و په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌یاندنیان بكێشن و به‌رگه‌ى ژیانێكى تاڵ و سه‌ختى پڕ له فرمێسك و حه‌سره‌ت بگرن.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا، هاتووه: له‌م یاده سامناكه‌دا دروود بۆ گیانى پاكى ئه‌نفالكراوانى بارزانى و ته‌واوى ئه‌نفالكراوان و شه‌هیدانى كوردستان ده‌نێرین، به شكۆوه یادیان ده‌كه‌ینه‌وه، به‌وپه‌ڕى ڕێزه‌وه له ڕه‌نج و ماندووبوونى دایكان، هاوسه‌ران و خوشكانى ئه‌نفالكراوان ده‌ڕوانین، سوپاس و پێ‌زانین بۆ خه‌ڵكى جوامێرى هه‌ولێر، هه‌ریر و باتاس و هه‌موو ئه‌وانه‌ى دواى ئه‌نفالكردنى بارزانی‌یان، هه‌رچى له توانیاندا بوو، هاوكاریى خێزانى ئه‌نفالكراوانیان كرد و یارمه‌تییان دان.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، راشیده‌گه‌ێنێت: كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان و شه‌هیدان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هیچ درێخى ناكه‌ین و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ به‌دۆكیومێنتكردن و بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نفاله‌كان له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى به جینۆساید بناسرێن و جارێكى دى گه‌لى كوردستان و مرۆڤایه‌تى به‌گشتى مه‌رگه‌ساتى وا نه‌بینن، داوا له حكوومه‌تى عیراقى فیدراڵیش ده‌كه‌ین، قوربانییان قه‌ره‌بۆ بكاته‌وه.
له كۆتاییدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، رایده‌گه‌ێنێت: دووپاتی دە‌كە‌ینە‌وە كە پاراستنی دە‌سكە‌وتە‌كانی گە‌لی كوردستان تە‌نھا زامنی دووبارە‌نە‌بوونە‌وە‌ی كارە‌سات و نە‌ھامە‌تییە‌كانە، ئە‌وە‌ش بە یە‌كڕیزی و تە‌باییی نێوان سە‌رجە‌م لایە‌ن و پێكھاتە‌كانی كوردستان دە‌بێت.
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان: به شکۆوه یادی ئه‌نفالکردنی بارزانی‌یان ده‌که‌ینه‌وه
به یە‌كڕیزی و تە‌بایی نێوان سە‌رجە‌م لایە‌ن و پێكھاتە‌كان دە‌سكە‌وتە‌كان پارێزراو ده‌بێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.