پۆلیسی هەولێر رایدهگهێنێت، شەوی رابردوو بەهۆی كێشەیەك لە گوندی گەزنەی سنووری پارێزگای هەولێر دوو برا كوژران .
له راگهیاندراوێكدا، بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی ههولێر بڵاویكردهوه: شەوی رابردوو ڕووداوێكی كوشتن لە گوندی (گەزنە) سەر بە ناحیەی بەحركە ڕوویدا، دەست بەجێ هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان دەركەوت دوو برا بەناوەكانی (سەروەر سۆران)، تەمەن (28) ساڵ، (ڕابەر سۆران)، تەمەن (18) ساڵ كوژراون.
راشیدهگهیهنن: بۆ ئەم مەبەستە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە ڕێكخراو لە ئایندەیەكی نزیكدا زانیاری زیاتر دەخەینە ڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.