له راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ بڵاویكرده‌وه: لەئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە ناحیەی قادرکەرەم کەسێک گیانی لەدەستدا و 4 کەسی دیكه‌ش بریندار بوون.
سەبارەت بە رووداوەکە و دۆخی تەندروستی بریندارەکان هەڵکەوت حەمە نەجم، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ رایده‌گه‌ێنێت: به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌مه 31 ى 7 ى 2021، بەهۆی وەڕگەرانی ئۆتۆمبێلێکەوە لە ڕێگای نیوان تەکیەی جەباری ــ ناحیەی قادر کەرەم ، پێنج برینداریان گەیاندە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ ، کە تەمەنیان لە نێوان (19 بۆ 24) ساڵە .
راشیده‌گه‌ێنێت: یەکێک لە بریندارەکان، كه برینه‌كه‌ی سه‌خت بوو، به‌هۆیه‌وه گیانی لەدەستدا ، ته‌مه‌نی 23 ساڵه و تەرمەکەشی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.