ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر بڕیارى و ڕاسپارده‌كانى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر، لێژنه‌كانى پشکنین وچاودێری قائیمقامیه‌تى ناوه‌ند و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گه‌شت و گوزار و ناحییه‌ى عه‌نكاوه، ئه‌مرۆ هه‌ینى 2021.7.30، بەھۆی پابەند نەبوون به‌بڕیار و ڕیكارهكانى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر و جێبه‌جێنه‌كردنى ڕێناماییه ته‌ندروستیه‌كان و ڕێكاره‌كانى خۆپارێزى، له‌هه‌ولێر (7) یانه‌ى شه‌وانیان داخست و ڕێكارى یاسایىش بەرامبەر به خاوەنەکانیان دەگیرێته‌به‌ر.
ڕاشیگه‌یاندووه: جێگه‌ی باسه، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ى لێژنه‌كانى پشکنین و چاودێری به‌رده‌وامه و ئامانج لێى پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی ھاووڵاتیان و دڵنیابوونە لە جێبەجێکردنی ڕێنماییە ته‌ندروستیه‌كان و ڕێكارهکانى خۆپارێزى و بریار و ڕاسپارده‌كانى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.