Erbil 10°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 19:56

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەکات

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 30ی تەمموزی 2021 مەسرور بارزانی، سه‌رۆکی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا، سەرەخۆشی له‌ سه‌ڵاحه‌ددین محه‌مه‌د به‌هائه‌ددین، ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد، بۆ کۆچی دواییی خاتوو حه‌میده‌ محه‌مه‌د به‌هائه‌ددینی خوشکی. سه‌رۆکی حکومەت هاوخه‌می خۆی بە ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی گەیاند و هیوای خواست، خوای مه‌زن گیانی خوالێخۆشبوو به‌ بەهەشت شاد بکات و ئارامیش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان، سوپاس وپێزانینی خۆی بۆ په‌یوه‌ندی و هاوخه‌می سەرۆکی حکومەت دەربڕی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.