محەمەد ئامۆکەیی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە، بە کوردستان تی ڤی ڕایگەیاند" کەمێک پێش ئێستا سێ کەس گەیێندرانە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی هەریر، دیاربوو رووداوێکی هاتووچۆ روویداوە بەم هۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداو دووکەسیش برینداربوون، بەهۆی سەختی برینی بریندارەکان دوو لەو بریندارانە رەوانەی هەولێرکراون.
ئامۆکەیی گوتیشی لەماوەی یەک هەفتەدا بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆ هەشت کەس برینداربوونەو کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.
ئا/ فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.