Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 15:42

ته‌ندروستی جیهانى سه‌رهه‌ڵدانی چواره‌م شه‌پۆڵى کۆرۆنای له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست راگه‌یاند

كۆرۆنا
کوردستان TV
100%

نووسینگه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند، زنجیره‌ی "دێلتا"ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌ته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی له‌ڕاده‌به‌ر له‌ ژماره‌ی تووشبووانی ئه‌و په‌تایه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا.

ئه‌حمه‌د مونزری، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ناوبراو دووپاتیكرده‌وه‌، زۆربه‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌، ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رنه‌گرتووه‌ و ئێستا ئاماژه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی چواره‌م شه‌پۆلی ئه‌و په‌تایه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌بینین.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌كۆی 22 وڵاتی سنووری نووسینگه‌كه‌یان، تووشبوون به‌ زنجیره‌ی دێلتای ئه‌و ڤایرۆسه‌ له‌ 15 وڵات تۆماركراون، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی له‌ڕاده‌به‌ر له‌ ژماره‌ی تووشبووان و مردووانی رۆژانه‌ له‌ ناوچه‌كه‌.

به‌گوته‌ی ته‌ندروستی جیهان، له‌ماوه‌ی ئه‌م سی رۆژه‌ی دواییدا، به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگی رابردوو ژماره‌ی تووشبوون له‌ ناوچه‌كه به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 55 به‌رزبووه‌ته‌وه‌‌، ئاماری مردنیش به‌ رێژه‌ی سه‌دا 15 زیادی كردووه‌.

رێكخراوی ناوبراو ئاشكراشیكرد، له‌ ته‌واوی ئه‌و وڵاتانه‌ كێشه‌ی كه‌می بوتڵی ئۆكسجین و قه‌ره‌وێله‌ هه‌یه‌ و جه‌ختیشی كرده‌وه‌، خه‌ریكه‌ زنجیره‌ی دێلتا ده‌بێته‌ كۆپییه‌ هه‌ژموونداره‌كه‌ی كۆرۆنا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا. 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.