Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 15:58

وڵاتی چین 100 هه‌زار ڤاکسین پێشکه‌ش به‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌کات

کوردستان TV
100%


ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، له‌ هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاویكرده‌وه‌:نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌مه‌ 2021.7.29، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازیمان لە  (نی رۆکی) کونسڵی گشتیی وڵاتی چین لەهەولێر کرد. لە دیدارەکەدا، دواى ئه‌وه‌ى گفتۆگۆمان له‌باره‌ى پڕۆژه‌ى دانانى (90) ستونى ئیناره‌ى ڕووناكردنه‌وه‌ى یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌كانى شارمانكرد كه‌ به‌تیشكى خۆر كارده‌كات و به‌منزیكانه‌ له‌لایه‌ن کونسڵخانه‌ى گشتیی وڵاتی چین پێشكه‌ش به‌ هه‌ولێرى پایته‌خت ده‌كرێت، تیشكمان خسته‌سه‌ر ئه‌و (100) هه‌زار ڤاكسینه‌ كه‌ چاوه‌ڕوانده‌كرێت به‌منزیكانه‌ له‌لایه‌ن وڵاتى چینه‌وه‌ بگاته‌ هه‌رێمى كوردستان.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌، به‌ناوى حكومه‌تى هه‌رێم و پارێزگاى هه‌ولێر و خه‌ڵكى شاره‌كه‌مان سوپاسى هه‌موو ئەو هاوکاری و یارمەتییانه‌مانكرد كه‌ له‌ماوه‌ى ڕابردوودا کونسڵخانه‌ى چین پیشكه‌شى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ولێرى پایته‌ختى كردووه‌، سه‌باره‌ت به‌ ڕووناكردنه‌وه‌ى یه‌كێك له‌شه‌قامه‌كانى شارى هه‌ولێریش، دڵنیامانكردنه‌وه‌ كه‌ له‌نزیكترین كاتدا تیمه‌كانى ئه‌ندازه‌ و هونه‌رى خۆمان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ شه‌قامێك دیارى بكه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنى پڕۆژه‌كه‌ كه‌ هه‌م پڕۆژه‌یه‌كه خزمه‌ت به‌ ژینگه‌ى شاره‌كه‌مان ده‌گه‌ێنێت و هه‌میش ئه‌و لۆده‌ى كه‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر تۆره‌كانى كاره‌با كه‌م ده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها ڕامانگه‌یاند: دووباره‌ سوپاس بۆ وڵاتی چین و گەلەکەی، بۆ ئەو هاوکاری و یارمەتییە تەندروستییانەی کە هەر لەسەرەتای هاتنی ڤایرۆسى کۆرۆنا پێشکەشی هەرێمی کوردستانیان کردووە، بەتایبەتی کە چین یەکەمین وڵات بوو ڤاکسینی کۆرۆناى گەیاندە هەرێمی کوردستان، سوپاسیان ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌مڕۆش به‌دیارییه‌كى به‌نرخ هاتنه‌لامان. 

1

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.