یهكێتی نیشتیمانی كوردستان و بزووتنهوهی گۆڕان ، ئهمڕۆ پێنجشهمه 29 ى 7 ى 2021 ، كۆبوونهوه ، لهدوای كۆبوونهوهكهش راگهیاندراوێكی هاوبهشیان بڵاوكردهوه.
دهقی راگهیاندراو:
راگەیەنراوی کۆبوونەوەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان
ئەمڕۆ پێنجشەممە(29-7-2021)، کۆبوونەوەی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی ئەنجامدرا.
تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەسەر دوایین گۆڕانکاریی و پێشھاتە سیاسی و ئابوورییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و چڕکردنەوەی ھەوڵەکان بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتری خەڵک و وەڵامدانەوەی پێداویستییەکانی ھاوڵاتیان.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی وەک سەرۆکی نوێی ھاوپەیمانی کوردستان پەسەندکرا و ھەردوولا جەختیان لە پشتگیریکردنی ناوبراو و سەرخستنی ھاوپەیمانیەتییەکە کردەوە. لەو چوارچێوەیەدا بڕیاردرا بە کاراکردنی لیژنەکانی ھەڵبژاردن و تەواوکردنی ئامادەکارییەکان و چڕکردنی ھەماھەنگی نێوان ھەردوولا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.