نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌خۆشی له كه‌س و كاری قوربانیانی تیمی هه‌ڵیكۆپته‌ره سه‌ربازییه‌كه‌ی عێراق ده‌كات.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خێزان و که‌سوکاری تیمی ئه‌و هیلیکۆپته‌ره سه‌ربازییه عێراقییه و سوپای عێراق ده‌که‌م که به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی ئامرلی له ئه‌رکێکی جه‌نگیدا تێکشکا و هه‌ر پێنچ ئه‌ندامی تیمه‌که‌ی گیانیان سپارد.
راشیده‌گه‌ێنێت: هاوبه‌شی خه‌میانم، خوای مه‌زن گیانیان شاد بکات.
كاتژمێر 2:45 ى خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێلیکۆپتەرێکی سوپای عێراق لەنزیك قەزای دووزخورماتوو له پارێزگای سەڵاحەددین كەوتە خوارەوەو بەهۆیەوە تیمی فڕۆكەكە كە پێنج كەس بوونە گیانیان لەدەستدا.
ئه‌و كه‌سانه‌ی له رووداوه‌كه‌ش گیانیان له‌ده‌ستدا، پێك هاتبوون له‌م كه‌سانه: عەقیدی فڕۆکەوان ئوسامە تارق عه‌بد، رائیدی فڕۆکەوان عەلی فازڵ غه‌زبان، جێگری ئەفسەر لوئه‌ی حاتەم فەرحان، جێگری ئەفسەر ئەسیر فائیز ئیبراهیم ، جێگری ئەفسەر وەسام عەلی سەفیح.
لە راگەیەندراوێكیشدا، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویكرده‌وه: ھێلیکۆپتەرەکە لە جۆری Mi-17 یە و بۆ ئەرکێکی ئەمنی ھاتووەتە ناوچەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.