رائید هۆگر عه‌زیز ، گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر، به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو، بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، لە گەڕەکی شارەوانی تۆمەتبارێکیان بە ناوی (غ. ر. س) دەستگیر کرد، کە هەڵسابوو بە دزینی پشتێنێکی ئافرەتان کە لە کاتی دزیکردنەکەشدا لەگەڵ خاوەن ماڵ ببووە شەڕیان.
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر راشیگه‌یاند: تۆمه‌تبار له كاتی رووداوه‌كه‌دا له لایه‌ن تیمه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كراوه.
رائید هۆگر عه‌زیز راشیگه‌یاند: بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی باشوور کراوه.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.