نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له مه‌تران د. ئاڤاك ئاسادۆریان سه‌رۆكى تایفه‌ى ئه‌رمه‌نى ئه‌رتۆدۆكس له عیراق و ئه‌میندارى گشتیى ئه‌نجومه‌نى سه‌رۆكانى تایه‌فه مه‌سیحییه‌كان له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دۆخى تایفه‌ى ئه‌رمه‌ن و مه‌سیحییه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گرنگیى به‌شدارى و هاوبه‌شیى ته‌واوى پێكهاته‌كانى عێراق له كایه‌كانى به‌ڕێوه‌بردن و پرۆسه‌ى سیاسیى وڵات‌دا، دۆخى كه‌نیسه‌كان و پاراستنى تایبه‌تمه‌ندى و مافه‌كانیان، مه‌ترسییه‌کانی داعش و هه‌ڵبژارده‌کانی داهاتووی عێراق، تاوتوێ كران.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌تران ئاسادۆریان باسى له دۆخ و ڕه‌وشى ژیانى ئه‌رمه‌نه‌كانى كوردستان و به‌سه‌رکردنه‌وه‌یانی كرد كه گه‌وره‌ترین ژماره‌یان له زاخۆیه، هه‌روه‌ها تیشکی خسته سه‌ر دۆخی ئه‌منی که بووه‌ته هۆی کۆچی ئه‌رمه‌نه‌کانی عێراق بۆ ده‌ره‌وه و ستایشى یه‌كترقبووڵكردن، پێكه‌وه‌ژیان، ته‌بایى و لێبورده‌یى له هه‌رێمى كوردستان كرد و هه‌ردوولا جه‌ختیان له قووڵكردنه‌وه‌ى ئه‌و كولتووره كرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.