Erbil 14°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 11:40

چەند پەیامێکی سەرەخۆشیی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
#7
100%

بارەگای بارزانی له‌ چه‌ند په‌یامێكدا سه‌ره‌خۆشی له‌ خانەوادەی مام رەسوڵ محەمەد بابەكر پشدەری و خانەوادەی ئەحمەد وەیسی هێرۆیی و  خانەوادەی ئەحمەد وەیسی هێرۆیی و زیاد ئاقوبانی و خانەوادە دكتۆر عوسمان گەزو و خانەوادەی شەهید محەمەد ئەنوەر هەركی ده‌كات.

پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی مام رەسوڵ محەمەد بابەكر پشدەری

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی مام رەسوڵ محەمەد بابەكر پشدەری

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی بەوەفای شۆڕشی ئەیلوول و كەسایەتی دیاری پشدەر(مام رەسوڵ محەمەد بابەكر)مان بیست.
پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە نیشتیمانپەروەرەكەتان و تەواوی خزم و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو مام رەسوڵ بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
28ـى7ـى2021


پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد وەیسی هێرۆیی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی ئەحمەد وەیسی هێرۆیی

بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچیدوایی پێشمەرگەی دڵسۆز و بەوەفای شۆڕشی ئەیلوول(ئەحمەد وەیسی هێرۆیی) مان بیست.
پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە كوردپەروەرەكەتان و تەواوی كەسوكار و خزم و دۆستانی خوالێخۆشبوو دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە پەروەردگاری مەزن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاكە ئەحمەد بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكار و خزمانتان بببەخشێت.

انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
28ـى7ـى2021


پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز زیاد ئاقوبانی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز، كاك زیاد ئاقوبانی

بەدڵگرانیەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاكە(ئەسعەد فەقێ ئاقوبانی)برای بەڕێزتانمان بیست.
پرسە و سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین، هاوبەشی خەمی هەموو لایەكین.
لە خودای گەورە داواكارین لەم كۆستەدا بە دڵنەوایی و ئارامی بەخشین بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكارتان بەسەر بكاتەوە و گیانی كاكە ئەسعەد بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
28ـى7ـى2021


پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادە دكتۆر عوسمان گەزو

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی دكتۆر عوسمان گەزو

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی كوردپەروەر(دكتۆر عوسمان گەزو)مان بیست.
پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و كەسوكار و خزم و دۆستانی خوالێخۆشبوو دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بەخانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی كاك عوسمان بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
28ـى7ـى2021


پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی شەهید محەمەد ئەنوەر هەركی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی شەهید محەمەد ئەنوەر هەركی

بەدڵگرانیەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو(خەتیب)كچی شەهید(محەمەد ئەنوەر هەركی) و هاوژینی(فواد ئەكرەم ئاغا هەركی)مان بیست.

پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و كەسوكار و خزمانی هەركی دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بەخانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
28ـى7ـى2021
 

كوردستان TV

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.